پرس میدیا
وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند مووچەی مانگی نیسان دابەش دەکات و رێژەی لێبڕینیش لەسەدا ١٨ دەبێت.
لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان فەرمانگەکانی راسپارد، لیستی مووچەی مانگی نیسانی ٢٠٢٠ ئامادەبکەن.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، ئەو مووچەیەی دەدرێتە فەرمانبەران بە لێبڕینی لەسەدا 18 دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەکان بەهەمان شێوەی مووچەی مانگی ئادار دابەش دەکرێت، واتە بەلێبڕینی لەسەدا 21.
پێشتر وا بڵاوکرایەوە حکوومەت بە نیازە مووچەی مانگەکانی ٤، ٥، ٦، ٧ پاشەکەوت دەکرێت بۆئەوەی هاوشێوەی حکوومەتی عێراق مووچە دابەش بکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق