وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند کە دەستیان بەسەر سێ وێبسایتدا گرتووە کەلەلایەن شکێنەری ئابڵوقەدارانەوە ئەنجامدراون و مامەڵیان بە نەوتەوە کردووە. بەپێی زانیاریەکانی حکومەتی ئەمریکا ئەو سێ وێبسایتە لەلایەن ئێرانەوە بەکارهێنراوە تا مامەڵەی نەوت لەگەڵ ڤەنزوێلادا بکەن کە ئەم دوو وڵاتە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە بازرگانی بە نەوتەوە بکەن.
ئەم دەستبەسەرداگرتنی ئەلیکترۆنیەش دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەسەرداگرتنی چەند کەشتیەکی نەوت گوێزەرەوە دێت کە بەپێی وتەی وەزارەتی دادی ئەمریکا نەوتیان دەگواستەوە بۆ فەنزوێلا . لەئێستادا ملیۆنێک بەرمیل نەوت لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەرداگیراوە.
ئەو سێ وێبسایتەش بریتین لە Mobin International.Sohar Feul,Oman Feul کە سەر بە کۆمپانیایاکانی پارێزگاری محمد مەدەنیپور بوون کە بەپێی وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاسانکاری گواستنەوەی نەوتیان کردووە لەرێی فەیلەقی حرث الثوری ئیسلامی ئێرانیەوە بۆ فەنزوێلا.
ئەمریکا دەیەوێت گواستنەوەی نەوت نەهێڵێت لەرێگەی ئێران و فەنزوێلاوە بەڵام ئێران سەرکەوتووانە رۆژانە نزیکی ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەدەکات لەرێی کەشتی بە کەشتی لە دەریاوە. زۆرێک لە نەوتی ئێران بەشێوەی راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ هەناردەی چین دەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق