میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ فەرمانبەرێکى بیانی لەناو بارەگاى نوێنەرایەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە فڕۆکەخانەى پارێزگاکە کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسە پزیشکە و ناوی ڕۆناڵد سانتۆس، بە کوژراوى لەناو بارەگاى نوێنەرایەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لەناو فڕۆکەخانەکە دۆزراوەتەوە.
هاوڵاتیە کوژراوە بە ڕەگەز فلیپینییە و وەکو فەرمانبەر لە نوێنەرایەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە فڕۆکەخانەى پارێزگاکە کارى کردووە.
بەپێی زانیارییەکان ئەگەری زۆرە کردەوەکە خۆکوژی بێت و نەکوژرابێت، تیمەکانی لێکۆڵینەوەی تاوانی کەرکووکی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوژرانی کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق