ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبێتەوە


پرس میدیا
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی تورکیا کە بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە، سەعات 02:00ی ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆ دەکەن.

هەروەها یەكەمین دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە كاژێر 9:30 خولەک دەبێت و بۆ نانی بەیانی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا دەبێت.

سایتی رووداوی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە بارەی شاندەکەوە بڵاویکردووەتەوە هەریەک لە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەركایەتی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوڕێیەتی دەکەن.

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی هاوکاتە لەگەڵ سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©