سعوودییە سەردانی عومرەکاران دەستپێدەکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سعوودییە سەردانی عومرەکاران دەستپێدەکاتەوە

سعوودییە سەردانی عومرەکاران دەستپێدەکاتەوە

پرس میدیا
له‌ چواری تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی قۆناغبه‌ند ده‌ست ده‌كرێته‌وه‌ به‌ سەردانی زیاره‌تكاران بۆ عومره‌ كه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاره‌تی عومره‌ له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه‌ راگیرابوو.

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه‌وه‌ بڵاویکردەوە له‌ چواری تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌، له‌سه‌دا ٣٠ی توانای جێكردنه‌وه‌ی زیاره‌تكاران له‌ مزگه‌وتی حه‌ره‌م (رۆژانه‌ شه‌ش هه‌زار كه‌س) به‌ رووی زیاره‌تكارانی ناوخۆدا ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ ١٨ی تشرینی یه‌كه‌میشه‌وه‌ له‌سه‌دا ٧٥ی توانای جێكردنه‌وه‌ی زیاره‌تكاران له‌ مزگه‌وتی حه‌رام و مزگه‌وتی نه‌به‌وی بۆ زیاره‌تكارانی ناوخۆ ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ تشرینی دووه‌میشه‌وه‌ زیاره‌تكارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ قبوڵ ده‌كرێن و له‌م قۆناغه‌دا به‌ ره‌چاوكردنی رێنمایییه‌ ته‌ندروستییه‌كان مزگه‌وتی حه‌رام و مزگه‌وتی نه‌به‌وی به‌ته‌واوی به‌ رووی زیاره‌تكاراندا ده‌كرێنه‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©