پرس میدیا
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند كە بۆمبێكی چێنراو لە دەروازەی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا تەقیوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بۆ میدیا عێراقیییەکانی ئاشكرای كردووە كە بۆمبێكی چێنراو لە نزیك دەروازەی ناوچەی سەوز لەسەر رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تەقیوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەكە، تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانیی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاندبوو كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی "سیرام"ەوە رێگریی لە دوو مووشەكی كاتیوشا كراوە كە ئاراستەی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا كرابوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق