لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەران وەزیرانی پێشووی ناوخۆ و بەرگریی بانگهێشتی دادگا کران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەران وەزیرانی پێشووی ناوخۆ و بەرگریی بانگهێشتی دادگا کران

لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەران وەزیرانی پێشووی ناوخۆ و بەرگریی بانگهێشتی دادگا کران



پرس میدیا
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خۆپیشاندەرانی عێراق، وەزیرانی پێشووی ناوخۆ و بەرگریی بانگهێشت کران بەمەبەستی وەرگرتنی ئیفادەکانیان.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی ماوەی چەند مانگێکە لە عێراق درێژەیان هەیە، وەزیرانی پێشووی ناوخۆ و بەرگریی بانگهێشت کران بەمەبەستی وەرگرتنی ئیفادەکانیان.

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادگای باڵای عێراق، فائیق زیدان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەلئەعرەجی و سەرۆکی دەزگای ئاسایش، عەبدولغانی ئەلئەسەدی و سەرۆکی رێکخستنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، عەبدولوەهاب ئەلسەعیدی، راگەیەندراوێک لە لایەن ئەنجوومەنی دادگای باڵاوە بڵاوکرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە سەبارەت بەو رێوشوێنانەی دادگا لەبارەی رووداوەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لەمیانی ئەو خۆپیشاندانانەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا سەریانهەڵدا. 

لەو چوارچێوەیەشدا هەریەک لە وەزیری پێشووی ناوخۆ، یاسین ئەلیاسیری و وەزیری پێشووی بەرگریی، ناجاح ئەلشەمری بانگهێشتکران بۆ وەرگرتنی ئیفادەکانیان.

هەروەها باس لەوە کرا کە ئەنجوومەنەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چەند کارمەند و ئەفسەرێکی هەردوو وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ دەرکردووە.

باس لەوەیش کرا یاسری و شەمری کە لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، عادل عەبدولمەهدی کاریانکردووە، بەرزترین بەرپرسن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا بانگهێشتکرابن بۆ وەرگرتنی ئیفادە.

لە مانگی ئایاردا بڕیاردرا بە دروستکردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو خۆپیشاندانانەی تیایدا ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا.

خۆپیشاندانەکان کە بوونە هۆی رووخانی حکوومەتەکەی عەبدولمەهدی، ئەگەر بەشێوەیەکی سنوورداریش بێت هێشتا بەردەوامە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©