پرس میدیا
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی ژمارە (٥)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەببات.
لە راگەیەندراوێکدا، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگھێشتی گشت ئەندامان دەکات بۆ دانیشتنی ژمارە ٥ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارەی ٥ی ئاسایی لە خولی پاییزە، گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەکرێت کە تایبەتن بە 'لەئەستۆکردنی فەرمانبەران و مافی و ئەرکی نەخۆش'.
لە کارنامەکەی پەرلەمانی کوردستاندا ھاتووە "بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (لەئەستۆکردنی فەرمانبەران لە ھەرێمی کوردستان-عێراق) بەپێی حوکمی ماددەکانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، هەروەها دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (ماف و ئەرکی نەخۆش لە ھەرێمی کوردستان)، بەپێی حوکمی ماددەکانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق