کازمی کار لەسەر دامەزراندنەوەی وێستگەی ئەتۆمی دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کازمی کار لەسەر دامەزراندنەوەی وێستگەی ئەتۆمی دەکات

کازمی کار لەسەر دامەزراندنەوەی وێستگەی ئەتۆمی دەکات


پرس میدیا
دەستەى عێراقى بۆ كۆنترۆڵكردنى سەرچاوە تيشكدەرەكان ئاشكرايكرد، بە فەرمانێكى ديوانيى ليژنەيەك پێكهێنراوە بۆ دەستكردن بە دروستكردنى وێستگەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى لێكۆڵينەوە.

حسێن لەتيف، سەرۆكى دەستەى كۆنترۆڵكردنى سەرچاوە تيشكدەرەوەكان بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى "العراقية"ى وتووە، مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيران لە كۆبوونەوەى ئەمدواييەى لەگەڵ لايەنى فەرەنسى باسى كردووە، هەروەها ليژنەيەكى بە فەرمانێكى ديوانى پێكهێناوە بۆ دەستكردن بە دروستكردنى وێستگەى ئەتۆمى. 

باسى لەوەشكردووە، عێراق هەوڵى ئەوە دەدات پێگە زانستيیە ئەتۆميەكەى بگەڕێنێتەوە كە لە ساڵى حەفتا و هەشتاكانى سەدەى ڕابردوودا هەيبوو، هەروەها ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم و ئەنجومەنى ئاسايش پشتگيرى ئەو كارە دەكەن. 

حسێن لەتيف وتوویەتی دروستكردنى وێستگەى ئەتۆمى هاوكار دەبێت لە بوارى پزيشكى و دەرمانسازى و گەشەپێدان لە چەندين بوارى كشتوكاڵى و پيشەسازى، وەك بوارەكانى تۆوى ڕوەكەكان و بەرەنگاربونەوەى مێروەكان، 20 مادەى ئەتۆمى هەن كە لە سەرجەم بوارە جياوازەكاندا بەكاردەهێنڕێت و ئەو تاقيگانە دەتوانن بەرهەميان بهێنن. 

حسێن لەتيف تەئكيديش دەكاتەوە، عێراق پێويستى بە بنيادنانى وێستگەى ئەتۆمى لێكۆڵينەوە هەيە ئەويش بە قەبارەى 10 مێگا، لەگەڵ دروستكردنى نەخۆشخانەيەكى وەبەرهێنان بۆ پزيشكى ئەتۆمى بەشێوەيەك لە وێستگەكە نزيك بێت، دروستكردنى ئەو وێستگەيەش 5 ساڵ دەخايەنێت. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©