دامەزراندنی یانەی ئاسمانی کۆیە راگەیەندرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دامەزراندنی یانەی ئاسمانی کۆیە راگەیەندرا

دامەزراندنی یانەی ئاسمانی کۆیە راگەیەندرا


پرس میدیا
لە مەراسیمێکدا لە چیای کۆساری گەشتیاری لە قەزای کۆیە دامەزراندنی یانەی ئاسمانی کۆیە راگەیەندرا، یانەکە تایبەتە بە وەرزشی فڕینی هەوایی (پەرەگلایدەر) و لە ئێستاشدا چوار یاریزانی پێگەیشتووی هەیە.

کاپتنی یانەی ئاسمانی کۆیە، هیوا عەزیز حسێن دەربارەی یانەکەیان  رايگەیاند "دوای ئەوەی ژمارەیەک گەنج لە رێکخراوی شاخەوانی باواجی وەرزشی شاخەوانیمان دەکرد بیرمان لەوە کردەوە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی شاری کۆیە و گونجاوی بۆ وەرزشەکە، وەرزشی فڕین بهێنینە شاری کۆیە، بۆیە پەیوەندیمان بە یانەی فرۆکەوانی سلێمانییەوە کرد و ئەوانیش راهێنەرێکیان بۆ دابینکردین و لە رۆژی ١٥ی ئاب دەستمان بە راهێنان کرد تاوەکو یەکی ئەیلول بە سەرکەوتوویی خولەکە کۆتایی هات".

وتیشی: "بڕیاروابوو دوای کۆتایی هاتنی خولەکە و دەرچوونی یاریزانەکانمان دامەزراندنی یانەکە رابگەیەنین بەڵام بەهۆی نالەباری کەش و هەوا بۆ وەرزشەکە کاتەکەمان دواخست، تاوەکو ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلول کەش و هەوا لەباربوو هەرچوار یاریزانی یانەکە کە لە خولەکە دەرچوون فڕینیان ئەنجامدا لەسەر چیای کۆساری گەشتیارییەوە کە بەرزییەکەی زیاتر لە ١٠٠٠ مەترە بۆ یاریگای لاندینکی کۆیە".

لە مەراسیمەکەدا هەردوو یانەی ئاسمانی هەڵەبجە و یانەی فرۆکەوانی سلێمانی بەشداربوون و هەر یانەیە و شەش یاریزانیان لە مەراسییمەکەدا بە ئاسمانی کۆیەدا بە پەرەگلایدەر فڕیناین ئەنجامدا.

کاپتن هیوا راشیگەیاند: "لەدوای ئەم مەراسیمە و فڕینی یاریزانەکان یانەی ئاسمانی کۆیە راگەیەندرا و لە ئەمڕۆ بەدواوە وەک یانەیەکی فرینی هەوایی (پەرەگلایدەر) دەست بەکاردەبین".






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©