پرس میدیا
وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر کێشەی بانکی منارە، کە تایبەتە بە دیارنەمانی دوو ملیار دینار لە بانکەکەدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە هاتوە، "بڕیارماندا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر کێشەی بانکی منارە بە سەرۆکایەتی (هێمن شوکر مەحمود) لە دیوانی وەزارەت و ئەندامێتی (هۆشەنگ مەغدید ئەحمەد) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری یاسایی و فریاد فاخر محەمەد لە بانکی سەروەران و نوێنەری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی.
لە نوسراوێکی دیکەدا وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە گواستنەوەی راژەی (مزەهەر جەعفەر سدیق) بەڕێوەبەری بانکی بێخاڵ بەناونیشانی (بەڕێوەبەری پێشکەوتو) بۆ بانکی منارە و دانانی بە بەڕێوەبەر.
ئەوەش هاتوە، بڕیاریداوە بە هەڵسانی (هونەر سابر عەزیز) فەرمانبەر بە ناونیشانی (سەرۆکی تێبینەران) بە بەڕێوەبەری بانکی بێخاڵ بەوەکالەت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق