بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆلە شارى هەولێر و لەبەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان کرێکارێکى شارەوانى کە تەمەنى ١٨ ساڵە گیانیلەدەستدا.
فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە پرس میدیای وت "بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ى ئەیلولى ٢٠٢٠، لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى تۆیۆتا کرۆلا تەکسى و تەنکەرێکى شارەوانیدا کرێکارێکى شارەوانى کە تەمەنى ١٨ ساڵە گیانیلەدەستداوە".
فازل حاجی وتی "ئەو تەنکەرەى شارەوانى سەرقاڵى ئاودانى دارودرەختەکانى نێوان شەقامەکان بووە و تەکسیەکە خۆى پێدا کێشاوە و ئەو رووداوەى لێکەوتووەتەوە."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق