پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە بوونی تەرمی مێردمنداڵێک هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە بوونی تەرمی مێردمنداڵێک هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە بوونی تەرمی مێردمنداڵێک هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

پرس میدیا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌رمی مێردمنداڵێك كه‌ به‌روداوێكی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هیچ ناسنامه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتوه‌، هه‌ركه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ ئاگاداریان بكاته‌وه‌.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هاوڵاتییان له‌بوونی‌ ته‌رمی‌ مێردمنداڵێك (له‌ڕه‌گه‌زی‌ نێر) ئاگادار دەکەینەوە کە له‌پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانییە و‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ 2020/9/3، له‌ڕووداوێكی‌ هاتوچۆدا گیانیله‌ده‌ستداوه‌ و هیچ ناسنامه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌. 

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئوتۆمبێلێك له‌جۆری‌ پرادۆ له‌نزیك زانكۆی‌ ئیشك له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌مێردمنداڵێكی‌ داوه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ نزیكه‌ی‌ 15-16 ساڵ ده‌بێت‌ و له‌ئه‌نجامدا گیانیله‌ده‌ستداوه‌. 

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "تكایه‌ هه‌ر كه‌سێك زانیاری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هێڵه‌ گه‌رمه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ بكات به‌ژماره‌كانی‌ 104 و 105".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©