پرس میدیا
لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ماوەی چەند رۆژێکە دوو کچ دیار نەماون، پۆلیس و ئاسایش بە دوای ئاشکرا کردنی چارەنووسیانەوەن، باوکیان بە کوشتنی ئەو دوو کچە تۆمەتبار کراوە.
محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ بە پرس میدیای وت، لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە زانیارییان بەدەست گەیشتووە کە دوو کچ لە گوندێکی سنووری قەزاکەیان لەلایەن باوکیانەوە کوژراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ وتی ئەو دوو کچە پێشتر لە توندوتیژی خێزانی دۆسیەیان هەبووە و لەلایەن باوکیانەوە براونەتە ماڵەوە بەڵام چەند رۆژێکە کەس هەواڵیان نازانێت، لەگەڵ ئەوەشدا باوکیان ،لە ماڵەوە دەرچووە و مۆبایلی کوژاندوەتەوە بۆیە وەک گومانلێکراوی سەرەکی سەیر دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەگەری زۆرە هەردوو کچەکە لەلایەن باوکیانەوە کوژرابن و لە ناوچەی شوان شاردرابنەوە بۆیە دەستیان بە گەڕان و کێوماڵکردنی ناوچەکە کردووە.
محەمەد عەبدی بە پرس میدیای وت لە کەسوکاری دوو کچەکەوە زانیارییان پێگەیشتووە کە باوكیان دوو كچەكەی بردووەتە چەمی برایم ئاغا لەسنووری ناحیەی شوان و لەوێ كوشتوونی و تەرمەكانی شاردوونەتەوە.
No comments:
Post a comment