دەستگيركردنى گومانلێكراوانى هێرشە مووشەكييەكەى دوێنێ کە بووە هۆى گيان لەدەستدانى پێنج ئەندامى خێزانێک لە ناوچەی رەزوانییە لە بەغدا، راگەيەندرا.
عوسمان غانمىوەزيرى ناوخۆی عێراق، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانیدا لە كەربەلا رايگەياند، گومانلێكراوانى هێرشە مووشەكييەكەى دوێنێى سەر ناوچەى رەزاوانييەى نزيک فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا كە بەر خانوويەك كەوت و بووە هۆى گيانلەدەستدانى دوو ژن و سێ منداڵ، دەستگيركران.
عوسمان غانمى، ئەوەشى راگەياند كە بۆ دۆزينەوەى گومانلێكراوەكان لە چەند ناوچەيەكى گرنگ خاڵى پشكنينيان داناوە. بەڵام زانيارى لە سەر دەستگيركراوەكان و گرووپەكانيانى نەدا.
فەرماندەیى ئۆپەراسيۆنە هاوبەشەكان سەربە وەزارەتى بەرگريى عێراق رۆژی دووشەممە،28/9/2020 رایگەیاند لە ئاکامی كەوتنە خوارەوەى دوو مووشەكى جۆرى كاتيۆشا بەسەر ماڵێكدا لە ناوچەى رەزوانييە لە نزيك فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتيى بەغدا، پێنج ئەندامى خيزانێک گیانیان لەدەستدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق