عێراق.. دوو گرووپی نوێی چەکداریی راگەیەندران و هەڕەشە لە بەرژوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق.. دوو گرووپی نوێی چەکداریی راگەیەندران و هەڕەشە لە بەرژوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن

عێراق.. دوو گرووپی نوێی چەکداریی راگەیەندران و هەڕەشە لە بەرژوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن


پرس میدیا
دوو گرووپی نوێی چەكداری كە لە عێراق خۆیان راگەیاندووە، هەڕەشەی بە ئامانجكردنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەن.

دوو گرووپی نوێی چەكداری بە ناوەكانی لیوا كەریم درعەم و بەرگریی ئیسلامی (یارانی ئەشكەوت) لە عێراق خۆیان راگەیاندووە.

ئەو دوو گرووپە چەكدارییە لە دوو راگەیەندراوی جیادا، وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن داگیركاری رەت دەكەنەوە و هەڕەشەی ئەوەشیان كردووە كە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەنە ئامانج.

ئەمەیش لە كاتێكدایە پێشتر سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای كردبوو كە هێرش نەكرێتە سەر نێردەكانی دیپلۆماتی و باڵیۆزخانەكان لە عێراق، چونكە ئەوە زیان بە شكۆ و ناوبانگی عێراق دەگەیەنێت داواشی كردبوو كە لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەو هێرشانەی كە دەكرێنە سەر نێردەكانی دیپلۆماتی لە عێراق پێكبهێندرێت.

پێشتر هەریەك لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو پەیامەی موقتەدا سەدر دووپات كردبوویەوە.

لای خۆیەوە مستەفا كازمی رایگەیاندبوو كە دەستی یاسا لەسەرووی دەستی كەسانی دەرچووی لە یاسا دایە، هەروەها گەندەڵكاران و ئەو كەسانەی كە چەكيیان لە دەرەوەی یاسا هەڵگرتبوون، شوێنیان لە عێراق نییە و گوتبووی:
"پشتیوانی لە پێشنیازەكەی موقتەدا سەدر دەكەین بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو هێرشانەی كە زیان بە شكۆ و ناوبانگی عێراق دەگەیەنن".

لە مانگی تەمووزی رابردووەوە تاوەكو ئێستا چەندینجار هێرشی مووشەكیی بۆسەر ئەو ئامانجانە لە عێراق ئەنجامدراون كە دیپلۆماتكاران و سەربازانی ئەمریكا تیایدان.

واشنتۆن كەتائیبەكانی "حزبوڵڵا" عێراق و گرووپە چەكدارەكانی دیكەی نزیك لە ئێران بە ئەنجامدانی هێرشە مووشەكییەكان بۆسەر ئامانجەكانی ئەمریكا لە عێراق تۆمەتبار دەكات.

پێشتر گرووپە چەكدارە شیعەكان لەنێویاندا كەتائیبەكانی حزبوڵڵا عێراق هەڕەشەیان بە ئامانجكردنی هێزەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا-یان كردبوو، ئەگەر لە عێراق نەكشێنەوە.

لە پێنج كانوونی دووەمی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینە، دەنگی لەسەر كۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی بیانی لە عێراق دا، ئەویش دوای ئەوەی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی و لەگەڵ جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس لە بۆردومانێكی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كوژران.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©