كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكووری رۆژئاوای بەغدا كرایە ئامانج - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكووری رۆژئاوای بەغدا كرایە ئامانج

كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكووری رۆژئاوای بەغدا كرایە ئامانج





پرس میدیا
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هاوكاری سەربازیی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە باكووری رۆژئاوای بەغدا تەقیوەتەوە.

لەوبارەوە  نەقیب ئەحمەد خەڵەف ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، رایگەیاند"درەنگانی شەوی رابردوو، بۆمبێكی چێنراو لەسەر رێگای خێرای نێوان ناوچەکانی بەیاع و شوعلە باكووری رۆژئاوای بەغدا، تەقیوەتەوە".

نەقیب ئەحمەد خەڵەف باسی لەوە كردووە كە تەقینەوەكە كاروانی یەكێك لە كۆمپانیاكانی تایبەت بە گواستنەوەی كەلوپەل كردووەتە ئامانج كە گرێبەستی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا هەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەیش دا كە لە ئاكامی تەقینەوەیەكەدا، یەك پۆلیس برینداربوو.

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو سوپای عێراق رایگەیاندبوو، دوو كەسی دەستگیركردووە كە گومان دەكرێت بەرپرس بن لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیەی كە پێشتر كاروانێكی هاوكاری سەربازیی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لەنێوان پارێزگاكانی زیقار و موسەننا كردبووە ئامانج.

رۆژی هەینی رابردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاندبوو، بۆمبێكی چێنرا لەسەر رێگای خێرا لە پارێزگای بابل تەقیوەتەوە كە كاروانێكی هاوكاری سەربازیی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی كردە ئامانج.

ئەم جۆرە هێرشانە لە مانگی تەمووزی رابردووە لەگەڵ هێرشێكی دیكەی مووشەكی بۆ بەئامانجكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و بنكە سەربازییەكانی عێراق كە سەرباز و دیپلۆماتكارانی ئەمریكای بۆ ماوەیەكی زۆرە تیایاندا جێگیرن، دووبارە دەبێتەوە.

لە پێنجی كانوونی دووەم رابردوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینە، دەنگی لەسەر كۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی بیانی لە عێراق دابوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©