دەستەیەک بۆ بەهەرێمکردنی سلێمانی راگەیەندرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەستەیەک بۆ بەهەرێمکردنی سلێمانی راگەیەندرا

دەستەیەک بۆ بەهەرێمکردنی سلێمانی راگەیەندرا

پرس میدیا
دەستەی بەهەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ راگەیەندرا، سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە دەڵێن "پڕۆژەکەمان پشت بە دەستووری عێراقی دەبەستێت". 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەیار عومەر سەرپەرشتیاری دەستەی بە هەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دەستەیەکمان دامەزراندووە کە لە ڕێگەیەوە پاڵپشتی بۆ پڕۆژەکە و چۆنێتی پرۆژەکە بە خەڵک دەناسێنێت، تاوەکو بتوانین پارێزگای سلێمانی والێبکەین ببێتە هەرێمێکی جیاواز و سەربەخۆ. 

بەیار عومەر وتیشی، "پڕۆژەکە پاڵپشت بە دەستووری عێراق دانراوە کە لایەنی کوردی بەشداربوون لە نوسینەوەیدا و تێیدا ڕێگەدراوە بەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان داوای بە هەرێم بوون بکەن و وەک هەرێمێکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

تەواوی کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکە


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©