هەولێر.. بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر بە بێهۆشی دەستگیرکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەولێر.. بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر بە بێهۆشی دەستگیرکرا

هەولێر.. بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر بە بێهۆشی دەستگیرکرا

پرس میدیا
پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەسەر شەقامێكی گشتی ئەو شارە ماددەی هۆشبەری بەكاردەهێنا، لەكاتی دەستگیركردنیشی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لەجۆری كریستاڵ پێگیرا.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە لەناو ئۆتۆمبیلەكەی لەسەر شەقامی كۆیە ماددەی هۆشبەری بەكارهێنابوو.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارەكە بەناوی (ه.ن.ر) ئۆتۆمبیلێكی لەجۆری مارسیدس پێبووەو بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریش، بێهۆش بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، توانرا دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆدا بگیرێت، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ تۆمەتبار كرایەوە و بەپێی ماددە (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیرا.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©