نوسینگەی كازمی بەیاننامەیەك لەبارەی سەردانەكەی بۆ هەرێم بڵاودەكاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نوسینگەی كازمی بەیاننامەیەك لەبارەی سەردانەكەی بۆ هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی كازمی بەیاننامەیەك لەبارەی سەردانەكەی بۆ هەرێم بڵاودەكاتەوە



پرس میدیا
سەرۆكوەزیرانی عێراق شەوی ڕابردوو سەردانەكەی بۆ هەرێم كۆتایی پێهێنا و گەڕایەوە بەغداد، نوسینگەكەی لە بەیاننامەیەكدا ناوەرۆكی دیدار و كۆبوونەوەكانی بڵاکردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانێكی دوو ڕۆژەی بۆ هەرێمی كوردستان بە بەسەركردنەوەی سەرجەم شارەكانی هەرێم ئەنجامدا، کازمی لە هەولێرەوە هاتە هەرێم و لە سلێمانییەوە گەڕایەوە بەغدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، سەردانەكەی كازمی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم لەخۆگرت، كە تیایدا چاوی كەوت بە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی هەرێم و وەزیرانی حكومەتەكەی جگە لە چاوپێكەوتن لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی سیاسی.

دەشڵێت، دیدارەكان تاوتوێكردنی زۆرێك لە دۆسیە گشتییە نیشتیمانییەكانی گرتەوە، لەوانەش دیارترین ئەو ئالنگارییانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە، هەروەها یەكخستنی هەڵوێستەكان لەسەر ئاستی نیشتیمانی، جگە لە دۆسیەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و، بەردەوامیدان بە هاوكاری و هەماهەنگی ئەمنی لەچوارچێوەی هێزە چەكدارەكان لەپێناو ڕوبەڕوبووەی پاشماوەی چەكدارانی داعش.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©