پرس میدیا
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، درەنگانێکی ئەمشەو تەواوی ئەندامانی خێزانێک لە شاری بەغدا بە دەستڕیژی گوللـە کوژراون کە ژمارەیان پێنج کەسە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندووە، چەکداری نەناسراو چوونەتە ناو خانوویەک لە ناوچەی مەشتەل لە بەغدا و تەقەیان لە تەواوی ئەندامانی خێزانەکە کردووە و سەرجەمیان کوشتوون.
ئەندامانی خێزانەکە لە دایک و باوک و سێ منداڵ پێکهاتوون، هێزە ئەمنییەکان تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادوەی گواستوونەتەوە.
کەناڵی سۆمەرییە بڵاویکردووەتەوە زانیاری دەست هێزە ئەمنییەکان کەوتووە کە بکووژەکان کەسانی نزیک لە خێزانەکەن و هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتییە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری کوژرانیان و بکوژەکان بڵاونەکراوەتەوە.
No comments:
Post a comment