وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ئامادەین هەموو مەرجێکی عێراق قبووڵ بکەین کە دەستوور ڕەزامەندیی لەسەر دابێت.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "هەرێم دەیەوێت دەربارەی پرسی نەوت و گاز و شایستە دارایی و دەروازە سنوورییەكان و داهاتە نانەوتییەكان لەگەڵ بەغدا بگاتە ڕێكکەوتن، ئامادەشین هەموو مەرجێکی عێراق قبووڵ بکەین کە دەستوور ڕەزامەندیی لەسەر دابێت".
ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئێستادا بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی دارایی، کە وەزیری دارایی لەناودایە لە بەغدان بۆ دیاریکردنی ستراتیژی ئابووریی سێ ساڵی داهاتووی نێوان هەرێم و بەغدا".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق