ھەرێمی کوردستان.. ٥٩١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ھەرێمی کوردستان.. ٥٩١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

ھەرێمی کوردستان.. ٥٩١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون



پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٢٥٩ کەس و لە ھەولێر ١٩٤ کەس و لە سلێمانی ٨٧ کەس و لە گەرمیان ٢٨ کەس و لە ھەڵەبجەیش ٢٣ کەس.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٦١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارە لە ھەولێر بووە بە ٢٢٥ کەس و لە دھوک ١٥٧ کەس و سلێمانی ١٨ کەس و لە گەرمیان ٣١ کەس و لە ھەڵەبجەش ٣٠ کەس.

ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤ کەسی دیکە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیە:

ھەشت کەس لە ھەولێر، ھەشت کەس لە دھۆک، سێ کەس لە سلێمانی، سێ کەس گەرمیان، یەک کەس لە راپەرین و یەک کەسیش لە ھەڵەبجە بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٣٦٥ ھەزار و ٥٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٤ ھەزار و ٨٢١ تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

هاوکات ھەزار و ٢٨٩ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ٢٢ ھەزار و ١٧ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١١ ھەزار و ٥١٥ کەس لەژێر چارەسەری پزیشکیدان. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©