وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، هەزاران کۆچبەر لە ئێستادا لە هۆتێلەکاندا دەمێننەوە و هیچ بەرهەمێكیان نییە و ئەو کەسانەشی کەیسەکانیان رەتکراوەتەوە بەم نزیکانە هەموویان دیپۆرتدەکرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە نامەیەکدا رایگەیاند ئە وکۆچبەرانەی کەیسەکانیان رەتکراوەتەوە بەتایبەتی ئەوانەی كە كێشەی یاسایی و سەرپێچییان لەسەر تۆماركراوە دیپۆرتدەکرێنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا نامەیەکی بۆ رێکخراوەکانی کۆچبەری ناردووە و تیادا هاتووە، ئەو کۆچبەرانەی کەیسەکانیان رەتکراوەتەوە بە زووترین کات دەبێت وڵاتەکە بەجێبهێڵن و مۆڵەتی تەنیا ٢١ رۆژیان پێدەدرێت بۆ مانەوە لە بەریتانیادا.
لە نامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو پەنابەرانەی کەیسەکانیان رەتکراوەتەوە و پێداچوونەوە بۆ کەیسەکانیان ناکرێتەوە و دەبێت لە ماوەی ٢١ رۆژدا بەریتانیا بەجێبهێڵن و هەر لەم هەفتەیەدا ئاگادارکردنەوەیان پێدەگات.
دەرکردنی ئەو کۆچبەرانە بەهۆی دەرچوونی بەریتانیایە لە یەکێتی ئەوروپا بەوپێیەی لە دوای دەرچوونی وڵاتەکە چیتر ناتوانێت کۆچبەرەکان رادەستی وڵاتانی ئەوروپا بکاتەوە کە پێشتر بەپێی یاسای دوبلن کۆچبەرەکان دیپۆرتی ئەو وڵاتە دەکران کە یەکەمجار لێی تۆمار کرابوون.
No comments:
Post a Comment