شاندی حکوومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شاندی حکوومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا

شاندی حکوومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا


پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ شاندی باڵای حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، ‏جێگری سە‌رۆكی حکوومەت گە‌یشتە‌ ‏بە‌غدا.‏

ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەت و ئەندامی شاندەکە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیوییەتی گەیشتوونەتە بەغدای پایتەخت.

هاوکات پێشتر سە‌میر هە‌ورامی، وتە‌بێژی قوباد تاڵەبانی بە‌ پرس میدیای ر‌اگە‌یاند ئامانجی سەردانەکە بە‌ردە‌وامیدانە‌ بە‌ كۆبوونە‌وە‌كانی پێشووی هەرێم و ناوەند بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی یەکجاری لەسەر بەشە بودجەی هەرێم.

وتیشی حكومە‌تی هە‌رێم ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵی بکات سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داهاتی نە‌وتی و ‏نا نە‌وتی و داهاتی دە‌روازە‌ سنوورییە‌كان.

سەمیر هەورامی ئەوەی ئاشکرا کرد چە‌ند لیژنە‌یە‌كی لاوە‌كی پێكهێنراون ‏تا لە‌سەر وردە‌كاری یاسایی بابە‌تە‌كان گفتوگۆ بكەن و میکانیزمێک بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکان بدۆزنەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©