پرس میدیا
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ ماوەیەکی کاتی لەکارکەوتن، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 خوولەک لەکارکەوت دواتر کارا بوونەوە.
بەشێک لە بەکارهێنەران لە داون دیتێکتەر، ماڵپەڕی تایبەت بە چاودێریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوە کردووە کە لەکاتی داخڵبوونی هەژمارەکانیان پەیامێکیان پێدراوە بەوەی "کێشەیەک هەیە" و "بەزووترین کات کۆمپانیاکە هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات".
لەکارکەوتنی فەیسبووک لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئەو تۆڕە ڤێرژنی نوێی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کارا کرد کە گۆڕانکاری زۆری تێدا ئەنجام دراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق