عارف روشدی: یەکێتی و پارتی بە تەواوی پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عارف روشدی: یەکێتی و پارتی بە تەواوی پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە

عارف روشدی: یەکێتی و پارتی بە تەواوی پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە



پرس میدیا
سایتی فەرمی پارتی دیموکرات بڵاویکردەوە پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی بە تەواوی ئاسایی دەکرێنەوە.

لەوبارەوە عارف روشدی راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندووە: "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و توانرا تا رادەیەكی باش پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاسایی بكەنەوە.

عارف روشدی باسی  بڕیارە كۆبوونەوەی دیكەش ئەنجام بدرێن و چاوەرێی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكەن بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی دیكە بكرێت".

راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی: "ھەندێك ھۆكار ھەن كە كۆبوونەوەی داھاتوو دوابكەوێت، یەكێك لەوانە نەخۆشیی كۆرۆنا، بەڵام بڕیاری كۆبوونەوەی دیكە ھەیە و دەشكرێت و پەیوەندیی نێوان ھەردوو حیزب ئاسایی دەكرێتەوە".

روشدی باسی لەوەش كردووە: "ئەو كۆبوونەوانەی كراون، زۆر باش بوون و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان بەرەو ئاساییبوونەوە بردووە، چونكە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی ئەو دوو حیزبە، لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە".


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©