دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند هەر هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئەمریکا ئەنجام بدرێت وەڵامدانەوەمان هەزار جار زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری توندی ئاراستەی ئێران کرد و، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەزار هێندەی کرد لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ترەمپ، لە تویتێکدا لەسەر هەژماری خۆی لە "تویتەر" گوتی: "بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، رەنگە ئێران وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لەسەر کوشتنی فەرماندەی تیرۆریست قاسم سولەیمانی، کە پلانی دانابوو بۆ هێرشیکردن لە داهاتوو و کوشتنی هێزەکانی ئەمریکا و، زیادکردنی مردن و نەهامەتی کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەردەوامی هەبوو کردەوە لە دژی ئەمریکا ئەنجام بدات، بۆیە هەر هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام بدرێت وەڵامدانەوەمان هەزار جار زیاتر دەبێت!".
No comments:
Post a Comment