پرس میدیا
سەرۆكى پيشەسازى سەربازيى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا رايگەياند بۆ يەكەم جار مووشەكى ئاراستەكراوى تەبەر لە رێگەى فڕۆكەيەكى بێفڕۆكەوانەوە تاقیکراوەتەوە.
ئيسماعيل دەمير سەرۆكى پيشەسازى سەربازيى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا لە تويتێكيدا كە گرتەى تاقيكردنەوەى تێگرتنەكەى هاوپێچكردبوو نووسيويەتى، "بۆ يەكەم جار مووشەكى ئاراستەكراوى تەبەر لە رێگەى فڕۆكەيەكى بێفڕۆكەوانەوە تێگردرا. تەبەر كە لەلايەن رۆكێتسانەوە دروستكراوە، لە رێگەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئاكسونگورەوە بەسەركەوتويى ئاڕاستە کرا".
مووشەکی تەبەر یەکێکە لەو مووشەکانەی تورکیا بەمدواییە پەرەی پێداوە کە بە وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەتوانێت ئامانجەکانی بە شێوەیەکی ورد بپێکێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق