پرس میدیا
شاندی هه‌ریه‌ک له بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح و حه‌ماس رێككه‌وتن له‌سه‌ر "دیدگا"یه‌ك به‌مه‌به‌ستی دیالۆگێكی گشتگیری نیشتمانیی به به‌شداریی گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، پێشكه‌شبكرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا كه دوای كۆبوونه‌وه‌كان كه له كۆنسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، بڵاوكرایه‌وه، سه‌باره‌ت به "دیدگا" كه زانیاریی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی كۆنفرانسی سكرتێرانی گشتیی كه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له به‌یروت و رامه‌ڵڵا سازكرا، دراوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، له‌نێوان هه‌ردوو شانده‌كه‌دا په‌ره به دیدگایه‌ك دراوه به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی دیالۆگی نیشتمانیی گشتگیر به به‌شداریی گرووپ و هێزه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
هه‌روه‌ها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه راگه‌یه‌نراوی كۆتایی و فه‌رمیی سازانی نیشتمانیی تا رۆژی ١ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس و به به‌شداریی سكرتێره گشتییه‌كانی گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا راده‌گه‌یه‌نرێت و سوپاسی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، حكوومه‌ت و گه‌لی توركیاش كراوه بۆ میواندارییكردنی كۆبوونه‌وه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا شاندی بزووتنەوەی فه‌تح له‌لایه‌ن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌كه، جبریل راجوب و بزووتنەوەی حه‌ماسیش له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی، ساڵح عهروری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق