زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵی ئاشكراكرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵی ئاشكراكرد

زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵی ئاشكراكرد

پرس میدیا

لە ڕاگەیاندراوێكدا، ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلول بڵاویكردەوە، زانکۆی سلێمانی چواری مانگی داهاتووی وەك یەكەم ڕۆژی خوێندنی ئەمساڵ دیاریكرد.

زانکۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئەوەی خستەڕوو، "پشتبەست بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستیی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستیی بەشە ناوخۆییەکان، پاش جەختکردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، بڕیاریدا کە ڕۆژی (یەکشەممە) ڕێکەوتی (4-10-2020) یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەمان."

سەبارەت بە شێوازی خوێندنی ئەمساڵ، زانكۆی سلێمانی ئەوەی ڕوونکردەوە كە خوێندن بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی شەش ھەفتە، دواتر بەپێی تایبەتمەندیی وانە و کۆلیژەکان خوێندن بە شێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©