فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕالی عێراق رایگەیاند، رووبەری ٥٠ کم چوارگۆشە لە باشووری پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق لە پاشماوەکانی داعش پاککراوەتەوە.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕالی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەمەبەستی دەستبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەپاندنی شکۆی دەوڵەت لەلایەن هێزەکانی ئەرکی تایبەت و هێزەکانی دیکە دەستپێکردووە، بۆ چوارەم رۆژ بەردەوامی هەیە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لە گوند و دۆڵ و ناوچە کشتوکاڵییەکان لە سنووری ناحییەی رەشاد باشووری پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا رووبەری ٥٠ کم چوارگۆشە پاککراوەتەوە و دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک، هاوکات دوو پێگەی تیرۆریستانی داعش خاپوور کراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق