پرس میدیا
ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە پارەیەکی زۆری ساختەیان پێبووە و بە نیازبوون لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.
ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە پارەیەکی زۆری ساختەیان پێبووە و بە نیازبوون لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند دوو تۆمەتبارەکە لە ڕەگەزی نێر و دانیشتووی سلێمانین، بڕێکی زۆر پارەی ساختەیان پێبووە، پارەکە لە جۆری (٢٥ هەزاری و ١٠ هەزاری ) کە بڕەکەی (٦٣٨٠٠٠٠) شەش ملیۆن و سێ سەدو هەشتا هەزار و (١٨٠٠)هەزار و هەشت سەد دۆلاری ئەمریکی بووە.
ئاسایشی راپەڕین دەڵێت: "ئەم دوو تۆمەتبارە بڕێکی زۆر پارەی ووڵاتانی بیانیان پێبووە کە سەختە نەبوون لەوانە:(١٠٠ دۆڵاری ئەمریکی،٤٠ ڕۆبلی بیلا ڕووسی،٥٠٠ درهەمی ئیماراتی،١٠ ڕیاڵی سعودی)وە ١٣ کارتی مۆبایلی کۆڕەک و ٢ مۆبایلی ئایفۆن هەشت پڵاس و یەک مۆبایلی عادی (سادە) نۆکیاو چوار ئاڕمی ئۆتۆمبێل".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە پێی ماددەی (٢٨١) پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، بە گوتەی تۆمەتباران لە هەولێرەوە هاتوون."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق