پرس میدیا
پیاوێکی عێراقی ماوەی ١٥ ساڵە لە سوید وەک کوژراوی جەنگ تۆمارکراوە و مانگانە بڕە پارەیەک وەک هاوکاری بۆ ژن و منداڵەکەی خەرجکراوە کەچی بە ناسنامەیەکی نوێ هەر لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا ژیاوە.
لەوبارەوە تەلەفزیۆنێکی سوید بڵاویکردەوە میلیارەها کرۆنی ئەو وڵاتە لە رێگەی ساختەوە وەک هاوکاری دەدرێتە ئەو کۆچبەرانەی مافی هاوڵاتی بوونیان وەرگرتووە.
بەپێی بەدواداچوونێکی تەلەفزیۆنی SVD سویدی کە لەسەر ئەو ساختەکاریانەی بۆ وەرگرتنی هاوکاری حکوومەت وەرگیراون، کەیسێکی ئەو پیاوە عێراقییەی وەک نمونە هێناوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ژن و منداڵی ئەو پیاوە لە ساڵی ٢٠٠٧ داواکاری پێدانی هاوکارییان لە فەرمانگەی کۆچ پێشکەش کردووە کە هاوکاری ماددی بکرێن بەو پێیەی پیاوی خێزانەکە لە جەنگی هاوپەیمانانن بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سەددام لە ساڵی ٢٠٠٥دا کوژراوە.
خێزانەکە بەڵگەنامەی ساختەی کوژرانی ئەو پیاوەیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و لەوکاتەوە نزیکەی نیو ملێۆن کرۆن هاوکاری ماددیان وەرگرتووە.
بەپێی بەدواداچوونی دەزگای کۆچی سوید دەرکەوتووە ئەو پیاوەی ئێستا لەگەڵ خێزانەکەدا دەژی هەمان ئەو پیاوەیە کە کوژراو خۆی تۆمار کردووە.
تەلەفزیۆنە سوییدییەکە رایگەیاندووە ئێستا فەرمانگەی کۆچ سکاڵای دژی ئەو خێزانە تۆمارکردووە و داوای گەڕاندنەوەی تەواوی ئەو هاوکارییانە دەکات کە پێیان دراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق