سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەساڵیادی ریفراندۆم ڕایگەیاند، "یادی ریفراندۆم لەم رۆژە پیرۆزەدا بەرز و پایەدار بێت".
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "یادی پڕ شكۆی ڕیفراندۆم، یادی دربڕینی هەستی ئازادیخوازیی گەلەكەمان، لەم رۆژە پیرۆزەدا بەرز و پایەدار بێت، هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی".
ئەمڕۆ 25ی ئەیلولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لەعێراق.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق