پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لێدرا.
لە مەراسیمێکدا بە بەشداری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی بەحرکەی هەولێر، زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قۆناغی 12ـی ئامادەیی لێدرا.
ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندنی خوێندن تیایاندا دەستی پێنەکردووە، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی خۆپاراستن لە زیاتر تەشەنە سەندنی.
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ ی وەزارەتی پەروەردە رۆژی ١٠ی مانگی داهاتوو خوێندن بۆ قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەکان دەستپێدەکات و بۆ قۆناغەکانی دیکەش بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق