هۆڵەندا لەسەر بۆردوومانکێکی هەڵە هاووڵاتییەکی خەڵکی موسڵ قەرەبوو دەکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هۆڵەندا لەسەر بۆردوومانکێکی هەڵە هاووڵاتییەکی خەڵکی موسڵ قەرەبوو دەکاتەوە

هۆڵەندا لەسەر بۆردوومانکێکی هەڵە هاووڵاتییەکی خەڵکی موسڵ قەرەبوو دەکاتەوە



پرس میدیا
وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا، رەزامەندی نیشان دا لەسەر قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتی عێراقی، باسم رازۆ کە لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە ساڵی ٢٠١٥ بۆسەر شاری مووسڵ بەهەڵە ماڵەکەی کرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار لە کەسوکاری کوژران.

ئانک بیژلیڤیڵد وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە قەرەبووی زیانەکانی هاووڵاتی عێراقی، باسم رازۆ دەکەنەوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥دا بۆسەر خانووەیەک کە پێیانوابوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خۆیان تیادا حەشارداوە، چوار لە کەسوکاری کوژرابوون.

ئانک بیژلیڤیڵد باسی لەوە کرد کە هۆڵەندا بە رەزامەندی خۆی قەرەبووی ماددی و مەعنەوی باسم رازۆ دەکاتەوە، بەڵام ئەوە بە واتای ئەوە نایەت بەرپرسیارێتیان قبوڵ کردووە.

لە کاتێکدا بڕی قەرەبووەکە رانەگەیەندراوە، پارێزەری باسم رازۆ، لیسبێس زێگڤێڵد بە دوو ملیۆن یورۆ سکاڵای لەسەر وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا کردبووەوە.


لە میانی ئۆپەراسیۆنی دژبە چەکدارانی داعش لە مووسڵ لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥دا، هێزەکانی هاوپەیمانی خانووی باسم رازۆ-یان بۆردومان کرد، بەهۆی زانیاری هەڵەی هەواڵگرییەوە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف-١٦ی هۆڵەندا هێرشەکەی ئەنجام دا و بەهۆیەوە هاوسەری رازۆ، کچێک و کورێکی و ئامۆزایەکی کوژران.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©