وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا وەزیری دەرەوە سەردانی یۆنان دەکات و مەبەست لەسەردانەکەی پشتگیرکردنی یۆنانە بەرامبەر تورکیا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بڕیارە لە نێوان ٢٧ی ئەم مانگە و ٢ی تشرینی یەکەمی داهاتوو، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشتێک بۆ ئەوروپا ئەنجامبدات.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، یەکەم وێستگەی گەشتەکەی پۆمپیۆ یۆنان دەبێت، مەبەست لەو سەردانەش پشتگیریکردنی ئەو وڵاتەیە لەو ئاڵۆزییە سنوریانەی لەگەڵ تورکیا روویداوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پۆمپیۆ لە سەردانەکەیدا بۆ یۆنان پشتگیری واشنتۆن بۆ ئەو وڵاتە دووپاتدەکاتەوە، جەختیشدەکاتەوە لە پابەندبوونی ئەمریکا لەبەرقەرارکردنی ئاسایش و ئاشتی لە رۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق