پرس میدیا
تاڵب حوسێنی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق رایگەیاند، دوای شەش مانگ وەستان بەهۆی پەتای کۆرۆنا، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی یەلوولی ٢٠٢٠ هێڵی شەمەندەفەری عێراق لەنێوان بەغدا و بەسرە دەستبەکارکردن دەکاتەوە.
گەشتی ئەمڕۆی شەمەندەفەرەکە لە وێستگەی بەغدا دەستپێدەکات و بە پارێزگاکانی بابل، دیوانییە، موسەننا و زیقار تێدەپەڕێت تاوەکو دەگاتە بەسرە، گەشتی دووەمیش ئێوارەی ئەمڕۆ لە وێستگەی بەسرە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتەوە بەغدا.
هێڵی ئاسنی بەغدا - بەسرە، گەشتیاران لەنێوان پارێزگاکانی بەغدا، بابل، دیوانییە، موسەننا و زیقار تا دەگاتە بەسرە، دەگوازێتەوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردووو حکومەتی هاتووچۆی هاووڵاتیانی لەنێوان پاێزگاکان ئاسایی کردەوە کە شەش مانگ بوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە راگیرابوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق