هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە



پرس میدیا
هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (سەرۆکایەتی کۆمار، حکوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران) و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە سەرکردەی هێزە سیاسییەکان لە کۆشکی حکوومەت کۆبوونەوە و داوای کۆبوونەوەکە راگەیەنراوێکی هاوبەشیان  بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کفتوگۆی راشکاو و گشتگریان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ئەمنی و سیاسیی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەروەها بوودجەی فیدڕالی کردووە و جەختیان لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوختەی ئەنجوومەنی نوێنەران و دڵنیایی لە بێگەردی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لەسەر بنەمای پێوەرەکانی نێودەوڵەتی کردووەتەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر پێویستی پەلەکردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پەسەندکردنی رەشنووسی کۆتایی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان بە بەتەواوەتی و لە نزیکترین کاتدا، و پەلەکردنی لە تەواوکردنی پێکهاتەی دادگای فیدڕالی کردووەتەوە.


بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە پێیوستی تەنها پشت بەستن بە پسولەی بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کردووەتەوە، هاوکات داوایان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە سەرجەم رێککارە پێویستەکان بگرێتەبەر تاوەکو سەرجەم دەنگدەران لە سەرتاسەری وڵات بتوانن پسولەی دەنگدانیان لە کاتێکی گونجاودا بەدەست بهێنن کە ئاوارە و پەنابەرەکان بەدەرنەکرێن لەم هەنگاوەدا. 


لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانەیان کردووە کە لەم دواییانەدا دەکرێنە سەر دامەزراوەکانی عێراق و بیانی لەوانە کردنە ئامانجی نێردە دیپلۆماتییەکان و خانووی هاووڵاتییانی سڤیل بە مووشەک. لەمبارەیەوە رایگەیاندووە کە ئەم دەستدرێژییانە سەرچاوەکەی هەر کۆییەک بێت دەستدرێژییەکی قێزەونە بۆسەر سەروەری نیشتمانی و بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©