دەستەی گومرگی عێراق: داهاتی دەروازە سنوورییەكان لەسەدا ٤٠ زیاد دەبێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەستەی گومرگی عێراق: داهاتی دەروازە سنوورییەكان لەسەدا ٤٠ زیاد دەبێت

دەستەی گومرگی عێراق: داهاتی دەروازە سنوورییەكان لەسەدا ٤٠ زیاد دەبێت



پرس میدیا
خالید سەڵاح بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرکەكانی عێراق, رایگەیاند لە میانی چەند مانگی داهاتوودا، بەشێوەیەكی بەرچاو داهاتی گومرکیی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا زیاد دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرکەكانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا باسی لەوەکردووە لە میانی چەند مانگی داهاتوو داهاتی گومرکیی لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا بەڕێژەی 40 لەسەدا زیاد بێت.

وتوشیەتی: "پلانی باشیان داوە بۆ چارەسەركردنی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازە سنوورییەكان، ئەمە وێرای شلكردنی رێوشوێنەكان و دابینكردنی پێدوایستی سەلامەتی تەندروستیی بۆ بازرگانان لە دەروازە سنوورییەكاندا".

هاوکات مازن محەمەد عەلی بەڕێوەبەری گومرکیی ئوم قەسر باشووری بەسرە، رایگەیاند داهاتی گومرکیی ئوم قەسر بۆ مانگی ئابی رابردوو، 27 ملیار دینار بووە.

مازن محەمەد  ئاشكرای كردووە كە داهاتی گومرکی ئوم قەسر لە مانگی رابردوودا، بەڕێژەی لەسەدا 30ی زیادی كردووە و گەیشتووەتە 27 ملیار دینار. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©