پرس میدیا
ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا ڕایگەیاند لە گفتوگۆکانی لایەنە کوردییەکاندا رێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی مەرجەعێکی باڵای سیاسی بە ناوی مەرجەعی باڵای کوردی.
ئالدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا ڕایگەیاند، لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردی و ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا لە قۆناغی دووەمی گفتوگۆكانیاندا ڕێككەوتوون لەسەر دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی كه به ناوى (مەرجەعی باڵای كوردی) دەبێت.
ئاڵدار خەلیل وتیشی کۆبوونەوەکانی هەردوولا بەسەرپەرشتی مەزڵوم کۆبانێ بەڕێوەدەچن ناوی پڕۆسەی یەکخستنی نێو ماڵی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان لێبراوە.
وتیشى: قۆناغی دووەمیش لە سێ خال پێكدێت، كە بریتین لە دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی و ڕەوشی خۆبەڕێوەبردن و پرسی سەربازی و ئەمنی".
لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە سەرپەرشتی نوێنەری ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و مەزلوم كۆبانی فەرماندەی گشتی هەسەدە، پڕۆسەی یەكخستنی نێو ماڵی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردووە و تا ئێستاش دیدار و كۆبوونەوەكان بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق