تاران.. نمایشکردنی چەکی قورس لە یادی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تاران..  نمایشکردنی چەکی قورس لە یادی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق

تاران.. نمایشکردنی چەکی قورس لە یادی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق


پرس میدیا
لە یادی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەفتەی بەرگریی پیرۆز کە لە مەیدانێکی شاری تاران بەڕێوەچوو، چەکە قورسەکان نمایش کران.


نمایشکردنی مووشەک، تانک، سەکۆی هەڵدانی مووشەک، ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکە قورسەکانی دیکە لە مەیدانی بەهارستانی تەنیشت پەرلەمانی ئێران، بووە جێی سەرنجی هاووڵاتییان.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەفتەی بەرگریی پیرۆزدا، هەموو ساڵێک شەقامە سەرەکییەکان، مەیدان، وێستگە و ناوەندەکانی تارانی پایتەختی ئێران و شارەکانی دیکە پڕ دەکرێن لە هێما و پەیامی جەنگیی.

بەمەبەستی زیندووهێشتنەوەی جەنگەکە لە بیری خەڵکیدا کە لەنێوان ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ و ٢٠ی ئابی ١٩٨٨ ماوەی هەشت ساڵی خایاند و کوژرانی نزیکەی یەک ملیۆن کەسی لێکەوتەوە، لەگەڵ دەرخستنی شۆڕش وەک دەستکەوتێکی گرنگ، حکوومەتی ئێران لەو یادەدا چالاکی و نمایشی سەربازیی جۆراوجۆر رێکدەخات.

بە گشتیی بەرلە هەفتەی بەرگریی پیرۆز، رێورەسمی پرسەی بەکۆمەڵ بۆ ئەو سەربازانە رێکدەخرێت کە لە جەنگەگەدا کوژراون و دواتر تەرمەکانیان لە کاتی جیاوازدا دۆزراونەتەوە.

بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمساڵ رێورەوسمی رۆیشتنی سەربازیی سازنەکرا، بەڵام دوێنێ لە شاری بەندەر عەباس سەربە پارێزگای هورموزگان باشووری ئەو وڵاتە لە رێوڕەسمێکدا، ١٨٨ درۆن و هێلیکۆپتەری دروستکراوی ناوخۆیی رادەستی سوپای پاسداران کران.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©