پرس میدیا
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە بکوژی ئەو خێزانە پێنج کەسییەی شەوی رابردوو لە ناو ماڵەکەیان کوژران دەستگیرکراوە کە گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ ە.
بەپێی زانیارییەکان پۆلیس دوای رووداوەکە بە کەڵک وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری شوێنی رووداوەکە توانیویانە بکوژەکە دەستگیر بکەن.
خێزانەکە لە باوک و دایک و سێ منداڵ پێکهاتوون سەرجەمیان لە ناو ماڵەکەیاندا بە دەستڕیژی گوللـە کوژراون.
بکوژەکە برازای سەرۆک خێزانەکەیە، بەپێی میدیا عێراقییەکان پێشتر سەرۆکی خێزانەکە چەند هەژمارێکی فەیسبووکی هاک کردووە و دەستەواژەی نەشیاوی دژی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر بڵاوکردووەتەوە.
بکوژەکە دوای کوشتنی خێزانەکە لەسەر دیواری ماڵەکە چەند دەستەواژەیەکی نوسیووە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە لە لایەن کەتیبەکانی سەرایای سەلامی موقتەدا سەدرەوە کوژراون.
پێشتر پرس میدیا بڵاویکردەوە تەواوی ئەندامانی خێزانێکی عێراقی لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا بە دەستڕیژی گوللـە کوژراون.
No comments:
Post a comment