لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان و چاوشئوغڵۆ مەترسییەکانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی باسکراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان و چاوشئوغڵۆ مەترسییەکانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی باسکراوە

لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان و چاوشئوغڵۆ مەترسییەکانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی باسکراوە


پرس میدیا
لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمیدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو جه‌خت له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيان کراوەتەوە و مەترسییەکانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی باسکراوە.

سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاندووە، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا و چۆنيه‌تيى په‌ره‌پێدانى زياتريان له‌ هه‌موو بوراه‌كاندا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودانى زياتر به‌ جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانيى نێوانيان كرده‌وه‌".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر بوارى ئابوورى له‌ هه‌رێمى كوردستان و توكيا ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا به‌ پێشكه‌شكردن و ناردنى يارمه‌تى و پێداويستيى پزيشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه"‌.

بە پێی راگەیەندراوەکە، "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©