پرس میدیا
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)، بڵاوی کردەوە کە راداری جۆری سێنتینێڵ و زرێپۆشی جۆری برادلیان رەوانەی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کردووە.
لەو بارەیەوە وتەبێژی فەرماندەییەکە رایگەیاند ''بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە ئاسایشی هێزەکانی هاوپەیمانی لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا، فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا فەرمانی کرد بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێک. لەو چوارچێوەیەشدا بۆ زیادکردنی دەوریەی فڕۆکەی جەنگیی بەسەر هێزەکانی ئەمریکا راداری سێنتینێڵ و بۆ پشتیوانیش لە سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەی ئارامی سووریا زرێپۆشی جەنگی برادلی رەوانە کران''.
بیل ئێربن باسی لەوە کرد کە ئەو هەنگاوانە بەمەبەستی بەردەوامیدان بە هێزەکانی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش گیراونەتەبەر و، بە ئامانجی پاراستنی هێزی هاوپەیمانی گۆڕانکاریکراوە لە بارەی پێگەکانی هێزەکە لە ناوچەکەدا.
وتیشی: ''پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئۆتۆمبێلەکانی برادلی رەوانەی سووریا کردووە. ئەمریکا بەدوای پێکدادانەوە نییە لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا لە سووریا، بەڵام بەپێی پێویست هێزەکانی هاوپەیمانی دەپارێزێت''.
هەروەها لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن هاوپەیمانیيەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانە لە لایەن سەربازانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێن و، دەستەبەری ئەوە دەکەن کە هێزەکانی هاوپەیمانی لە ناوچەکەدا سەربەستانە جووڵە بکەن.
سوپای ئەمریکا کە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کشاوەتەوە، لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە بەردەوامە لە هاریکاری کردن و بەیەکەوە کۆنترۆڵی دامەزراوە نەوتییەکانی خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە دەکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق