پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و ٣٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە دهۆکە بە ٣٠٥ تووشبوو و لە هەولێر ٢٠٦ تووشبوو و سلێمانی ١١٤ تووشبوو و لە هەڵەبجە ٣٠ تووشبوو و لە گەرمیانیش ٢٥ تووشبووی نوێ تۆمارکراوە.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٧٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ٢١٣ کەسیان لە هەولێر و ١٢ لە سلێمانی و ٢٢ لە گەرمیان و ٢٣ لە هەڵەبجە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ژمارەیەکی پێوانەیی لە گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکراوە و ٢٩ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە دهۆکە بە ١٢ حاڵەت، حەوت کەسیان لە سلێمانی و شەش کەس لە هەولێر و دوو کەس لە گەرمیان و دوو کەسیش لە ڕاپەڕین.
تا ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا، ٤٠٤ هەزار و ٩٢٤ پشکنینی تاقیگەیی بۆ دۆزینەوەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە و ٣٩ هەزار و ٣٤١ تووشبوو تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ٢٤ هەزار و ٧٩٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٣ هەزار و ١٠٣ کەسیش هێشتا لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانیش تا ئێستا، هەزار و ٤٤٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق