پرس میدیا
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بودجەی 2020 بەڕێوەبچێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، مستەفا کازمی بڕیاریداوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بودجەی 2020.
رۆژی 2/9/2020، وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد.
پێشتریش پەرلەمانی عێراق، حکومەتی پابەندکرد بەوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بکات
.
بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی عێراق پێویستە حکومەت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 10ی هەموو ساڵێک بودجەی ساڵی داهاتوو رەوانەی پەرلەمان بکات، بەڵام خەریکە ئەمساڵ تەواو دەبێت تاوەکو ئێستا بودجەی ساڵی 2020 رەوانەی پەرلەمان نەکراوە.
No comments:
Post a comment