پرس میدیا
نوسینگەی پارێزەری مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایگەیاند، سکاڵا لەسەر سایتی KNNو چەند راگەیاندنکارێکی بزوتنەوەی گۆڕان تۆمار دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەکە باسی لەوەکردووە هەریەکە لە بڕیار نامیق راگەیاندنکار و پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتی بە ناوی جەلال مەسۆیی تەشهیر و ناوزڕاندنیان لە بەرنامەیەکی سایتی KNN دا بەرامبەر مەلا بەختیار کردووە.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "رۆژی یەک شە ممە ٢١/٩/٢٠٢٠ لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی و بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەریی سکاڵا لەسەر سایتی KNNو بڕیار نامیق ئامادەکاری بەرنامەو جەلال مەسۆیی میوانی بەرنامە، تۆمار دەکەین، بەو پێیەی هەر سێ لا هەستاون بە ناوزڕاندن و تەشهیر و بێ رێزیی کردن بەرامبەر بە مەلا بەختیار."
نوسینگەی پارێزەریی، رایشیدەگەیەنێت، هەر کەس و لایەنێکی تریش تەشهیر ناوزڕاندن بەرامبەر مەلا بەختیار ئەنجام بدات، ئێمە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین.
بەهۆی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنییەوە مەلا بەختیار چەند پرسێکی مێژوویی لەسەر سەرکردەی کۆچکردووی بزوتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا هەڵداوەتەوە ئەوەش وایکردووە ئەندامانی بزوتنەوەکە بە توندی وەڵامی مەلا بەختیار بدەنەوە.
No comments:
Post a Comment