روانگەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بە لایەنیکەم 28 چەکداری گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە تورکیا لە شەڕەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستاندا کوژراون.
ڕامی عەبدول ڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلحەدەث وتی لەگەڵ فەرماندەی یەکێک لەو گروپانە قسەی کردووە و پـێی گوتووە کارەکە بۆ ئەوان قورس نیـیە و هەر وەکو ناوچەی کەببانەی پارێزگای لازقیـیەی سوریایە.
وتیشی لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو جگە لەو 28 چەکدارەی کوژراون، 62 چەکداری دیکەی سوری برینداربوون یان بێسەروشوێن بوون.
پـێشبینی ئەوەی کرد کە ئەگەربێت و ئەو شەڕانە بەردەوامبن و چەکدارانی سوری تیایدا بەشدرابن ئەوا سەدان لەو چەکدارانە بکوژرێن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق